کۆشکی سپی وادەی کۆبوونەوەکەی جۆبایدن و مستەفا کازمیی ئاشکرا کرد

(0) / / ئەمەریکا / مستەفا کازمی


Jul 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات، کۆشکی سپی ڕاگەێندراوێکی لە سەر ئەو سەردانە بڵاو کردووەتەوە و وادەی کۆبوونەوەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاشکرا کردووە.

لە ڕاگەێندراوەکەی کۆشکی سپیدا جەخت لە سەر هاوبەشی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق کراوەتەوە و هاتووە کە بایدن دەیەوێت پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ عێراق لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و ئەمنی پتەو بکات.

کۆشکی سپی هەروەها جەختی لە سەر بەردەوامی هاوکارییەکانی ڕوبەڕوبونەوەی داعش بۆ عێراق کردووەتەوە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە جۆبایدن ڕۆژی 26 ی تەمموز لە واشنتن پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

وتووێژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن و دیاریکردنی وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق یەک لەو بابەتانەیە کە چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەی کازمیدا باسی لە سەر بکرێت./.