بۆ کازمی سەردانی ئەمریکا دەکات؟
(0) /
ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامانجی سەردانەکەی مستەفا کازمیی بۆ ئەمریکا ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە کە سەردانەکە کاری بەردەم حکومەت ڕوون دەکاتەوە لە دابینکردنی کەشوهەوای پێش هەڵبژاردنەکان.
حوسێن عەلاوی ڕاوێژکاری مستەفا کازمی ڕایگەیاند کە سەردانەکەی ناوبراو بەشێکە لە چوارچێوەی وتووێژە ستراتیژییەکانی بەغدا و واشنتن و تێیدا لە سەر کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتووێژ دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەو سەردانەدا خشتەیەک بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن بۆ سەردەمی پێش داگیرکردنی موسڵ لە ساڵی 2014 دیاری دەکرێت.
ڕاوێژکارەکەی مستەفا کازمی ڕایگەیاندووە کە ناوبراو کار بۆ ئەوە دەکات کە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی سەربازییەوە بۆ چوارچێوەی گشتگیر لە سەر بنەمای سیاسی و ئابوری بگۆڕێت./.
تێبينيێك بنێرە: