تا ئێستا سێ جار هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دراوە

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Jul 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق تا ئێستا سێ جار لە هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە و ئەمەش نیگەرانی نەکردووە.

مستەفا کازمی ڕۆژی دووشەممە 19 ی تەمموز لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە بە هۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانەوە سێ جار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.

ناوبراو وتی کە ئەم هەوڵە تیرۆریستییانە نیگەرانی نەکردووم و لە کارەکانم بەردەوام بووم.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە بڕوام بەوە هەیە کە خودا ئەو کات و ساتەی بۆ نوسیوم کە ببمە خزمەتکاری ئەم گەلە، وەک چۆن ئەو کات و ساتەی بۆ دیاری کردووم کە تێیدا ماڵئاوایی لە ژیان دەکەم./.