مۆبایلەکەی مەسرور بارزانی لە لایەن ئیماراتەوە سیخوڕیی بەسەردا کراوە

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jul 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیایەکی لوبنانی ڕایگەیاندووە کە لە ڕێگای بەرنامەی پێگاسۆسی ئیسرائیلەوە ئیمارات سیخوڕیی بە سەر مۆبایلەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کردووە.

ماڵپەڕی دەرەج میدیای لوبنانی ڕایگەیاندووە کە گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکان و دانانی لە لیستی گوێگرتن بەدەر لە مەسرور بارزانی کەسانی نزیک لەویشی گرتووەتەوە، بە تایبەت یەکێک لە ڕاوێژکارە ئەمنییەکانی.

بە گوێرەی لیستی ناوەکان، چەندین کەسایەتی دیکەی کوردستان کە سیاسەتوان و ئەمنی و ڕۆژنامەوانن، گوێ لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکانیان گیراوە./.