تورکیا بە فەرمی خۆیی کردە خاوەنی سوریا، عێراق، لیبیا و ئەفغانستان
(0) /
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی خۆی بە بەرپرسیاری ئاشتی لە وڵاتانی سوریا، عێراق، لیبیا و ئەفغانستان دەزانێت.
سولێمان سویلۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە شەرناخ وتی کە ئێمە هەموومان ڕۆڵەکانی تورکیای بەهێز و دەوڵەمەندین.
ناوبراو وتی کە ئاشتی لە سوریا، عێراق، لیبیا و ئەفغانستان ئەرکی ئێمەیە، هەروەها خۆمان لە بەرامبەر جوگرافی ئیسلامی، مرۆیی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەرپرسیار دەزانین.
وەزیری ناوخۆی تورکیا وتی: ئەمانە بەرپرسیاریەتی ئێمەیە و نیگەران نەبن و خودا ئەم ڕۆژانەمان پێ پیشان دەدات، ئەو ڕۆژانەی کە تەنانەت بە پیاسەکردن دەچینە باکوری عێراق و سوریا./.
تێبينيێك بنێرە: