چەند سەربازی ئەمریکی لە سوریایە؟

(0) / / ئەمەریکا / سوریا


Jul 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وتووێژی ستراتیژی لە گەڵ عێراق دەتوانێت کاریگەری لە سەر سوریاش هەبێت.

جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەی لە سوریا ڕاگەیاند.

ناوبراو وتی: دەزانم کە کەمتر لە هەزار سەربازی ئەمریکی لە سوریایە.

کێربی وتی: ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق پەیوەندییان پێکەوە هەیە، لە بەر ئەوەی کە داعش ساڵی 2014 لە سوریا وەک شوێنی مەشق و ڕاهێنان، ڕاکێشانی ئەندامان و ئامادەکاری بۆ چالاکییەکان لە عێراق کەڵکی وەرگرت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی: پەیوەندییەک لە نێوان چالاکییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا و عێراق هەیە.

ناوبراو جارێکی دیکە وتی کە هێزەکانی ئەمریکا لە سەر داوای لایەنە فەرمییەکانی عێراق هاتوونەتە ئەم وڵاتە./.