هەیسەم خزعەلی: ئەمریکا دەیەوێت کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک و بەسرە بکڕێت

(0) / / چاوپێكەوتن / کەرکوک


Jul 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

شارەزایەکی کاروباری نێودەوڵەتی عێراقی ڕۆڵی ئەمریکای لە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی عێراق و هەوڵەکانی بۆ زاڵبوون بە سەر کەرتی حکومی و تایبەتی ئەم وڵاتە شرۆڤە کردووە.

هەیسەم خزعەلی بە ئاماژە بە وتوویژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن، وتی: بەڵگەی پێشنیارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و هەندێک هەواڵ و ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەو وڵاتە پیشان دەدات کە گەڕی ئەم جارەی وتووێژەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە سەر چەند تەوەرێک بووە و ئامانجەکەشی زاڵبوونی ئەمریکایە بە سەر کەرتی ئابوری و ئیرادەی سیاسی گەلی عێراق و بەسراوەکردنی بەغدا بە مەرجەکانی سندۆقی نێودەوڵەتی دراو و پرۆژەی شامی نوێ.

خزعەلی وتی: بە پێی هەلومەرجی سندۆقی نێودەوڵەتی دراو، عێراق لە ڕووی ئابورییەوە بەرەو وڵاتانی ئاساییکەرەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەنگاو دەنێت و ژمارەی کەمی هێزەکانی ئەمریکاش دەتوانێت بەرژەوەندییەکانی لە عێراق بپارێزێت.

ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە وتی کە یەکێک لەم بەشانە گازە کە ئەمریکا هەوڵی زاڵبوونی کۆمپانیاکانی لە عێراق دەدات.

خزعەلی بەشێکی دیکەی هەوڵەکانی ئەمریکای بۆ کەرتی تەندرووستی عێراق گەڕاندەوە و بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە نەخۆشخانەکانی عێراق وتی کە ئەمریکا دەیەوێت نەخۆشخانەکانی عێراق بە تەواوی بە کەرتی تایبەت بدرێت.

وتیشی کە ڕەنگە ڕووداوەکانی نەخۆشخانەکانی ئبن خەتیب، حوسێن و ئەلکەندی بە ئامانجی بیانوو و پاساوی پێویست بۆ ڕادەستکردنی بواری تەندرووستی عێراق بە کەرتی تایبەت بووە.

ڕاشیگەیاند کە ئامانج لە کەرتی تایبەت، کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا و ئەندامانی ئەنجومەنی بازرگانانی عێراقە کە لە گەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەم بوارەدا هاوکاری دەکەن.

هەیسەم خزعەلی تەوەری سێهەمی بە بانکداری ناو برد کە بە پێی ئەوەش سەرجەم بانکەکانی عێراق دەدرێنە کەرتی تایبەت و بانکەکانی نوێی ئەمریکی و ئەورووپی بە ئامانجی زاڵبوون بە سەر بواری دارایی و دراوی عێراق دادەمەرزێن.

ناوبراو وتی کە تەوەری چوارەم، کردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانییە لە کەرکوک و بەسرە. لە بەر ئەوەی کە زۆربەی داراییەکانی عێراق کەوتووەتە ئەم دوو پارێزگایە و دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەمریکا گێڵگە نەوت و گازییەکانی کەرکوک و بەسرە بکڕێت.

خزعەلی ڕایگەیاند کە بە پێی پلانێکی ئەمریکا بۆ 2020 تا 2030، بڕیارە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق و سوریا لە لایەن ئەمریکاوە بپارێزرێت./.