ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی بۆچوونی خۆیی لە سەر ڕووداوەکانی تونس ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / سەڵاحەدین بەهائەدین


Jul 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی وڵاتی تونس وتی کە ئەوەی لە تونس بینرا کودەتایە بە سەر دیمۆکراسی و شەرعییەت و ئیدانەش دەکرێت.

سەڵاحەدین بەهائەدین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی تونسی بە کودەتا ناو برد و ڕایگەیاند کە کودەتا بۆ سەر ئەزموونی دیمۆکراست و شەرعییەت لە تونسدا کراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمە هەوڵێکە بۆ لەباربردنی ئەزموونێکی سەرکەوتوو لە وڵاتی تونس.

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەوەی بە کودەتا ناوی بردووە، هیوای خواستووە کە لایەنەکانی تونس بە تایبەت پارتی نەهزە هەرەس بەو کودەتایە بهێنن./.