سەڵاحەدین بەهائەدین: دۆخی عێراق هەرێمیش دەگرێتەوە
(0) /
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە درەنگ یان زوو بارودۆخی عێراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و بەرپرسانی هەرێم هیچ پلان و بەرنامەیەکیان بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ ڕووداوەکان و پاش ئەوەش نییە.
سەڵاحەدین بەهائەدین وتی کە دۆخی عێراق و هەرێم دۆخێکی ئاڵۆزە و جێگەی داخە بەرپرسانی سیاسی پاش دەیان ساڵ لە ئەزموون و خەبات نەیانتوانیوە وەک پێویست مامەڵە لە گەڵ ڕووداوەکان بکەن و ئەوەش نیشانەی شکستی بەرپرسان و ئەو پلان و بەرنامەیە کە دایانناوە.
ناوبراو وتی کە ئەو بەرپرسانەی ناتوانن خیانەت و ئەمانەت لە یەک جیا بکەنەوە چۆن دەتوانن حکومڕانی بکەن و ئەگەر بارودۆخ لە عێراق تێک بچێت، لە بەرپرسانی هەرێم و هاووڵاتیانی هەرێمیش تێک دەچێت هەر بۆیە پێویستە ژیرانە مامەڵە لە گەڵ ڕووداوەکانی عێراقدا بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: