سەڵاحەدین بەهائەدین ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرێت

(0) / / كوردستان / سەڵاحەدین بەهائەدین


Aug 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەی شاندێکی باڵای حزبی شیوعی کوردستان، بزوتنەوەی دیمۆکراسی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێم، عێراق و ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

سەڵاحەدین بەهائەدین وتی کە گۆڕانکارییەکانی عێراق و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی وا دەخوازێت کە سەرجەم لایەنەکان لەم بارودۆخە ناهەموارەدا ئاڵوگۆڕی ڕا و بۆچوونەکان بکەن و بە ئاراستەیەکی نیشتمانی مامەڵە لە گەڵ بارودۆخەکەدا بکەن.

ناوبراو وتی کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە بەردەم ئەم پرسە گرنگە نیشتمانییەدا زۆر بێباکانە مامەڵە دەکەن و لە ئاست بەرپرسیاریەتی قۆناغەکەدا نین.

لەو کۆبوونەوەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا بەڕێوە بچێت./.