ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی چی لە سەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەڵێت؟
(0) /
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی بە کارێکی نایاسایی ناو بردووە.
سەڵاحەدین بەهائەدین لە کۆبوونەوەیەکی حزبیدا وتی کە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کارێکی نایاساییە و دەتوانین بڵێین پینەی مەوزوعێکە، فەراغێک درووست دەبێت و ناچارن تەواوی بکەن، بەڵام کێ هۆکاری ئەو فەراغەیە؟ ئەوەش دیارە.
ناوبراو وتی: هیچ کێشەیەک نییە بە بێ چارەسەر بمێنێتەوە بەڵام دەبێت عەقڵیەتێکی دڵسۆز و خەمخۆر هەبێت و توانای تەنازول و وتووێژی هەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: