بایدن: هەر کەس ڤاکسێنی کۆرۆنا وەربگرێت 100 دۆلاری پێدەدەین

(0) / / ئەمەریکا / جۆ بایدن


Jul 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی داوە کە 100 دۆلار بەوانە بدرێت کە ڤاکسێنی کۆرۆنا وەردەگرن.

هۆکاری بڕیارەکەی بایدن بۆ نیگەرانییەکانی حکومەتی ئەمریکا لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تایبەت لە جۆر دێڵتا دەگەڕێتەوە.

تا ئێستا لە سەدا 57.1 ی ئەمریکییەکان ژەمێکی ڤاکسێنی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بایدن پرۆژەیەکی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنای بە بڕی 350 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاندووە./.