قەیرانی تونس بەردەوامە: جێگری وەزیری دەرەوەش لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

(0) / / ئەفریقیا / قەیس سەعید


Jul 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تونس لە نوێترین بڕیاریدا جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری تونس ڕایگەیاند کە محەممەد عەلی نەفتی لە لایەن قەیس سەعید سەرۆک کۆمارەوە لادراوە.

سەرۆک کۆماری تونس یەک شەممەی ڕابردووش پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و سەرۆک وەزیرانی لە کارەکەی دوورخستەوە. بڕیارەکانی قەیس سەعید بە پێی مادەی 80 ی دەستووری تونسە بەڵام نەیارانی دەڵێن بڕیارەکانی وەک کودەتایە و ئازادییەکانی خستووەتە مەترسییەوە./.