هەولێر و بەغدا لە بواری سەربازی گەیشتنە ڕێکەوتنێکی نوێ

(0) / / كوردستان / پێشمەرگە


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری هەر دوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێکەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا کراوە و بڕیارە ئەم هەفتەیە دوو لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەست بە مەشق و ڕاهێنان بکەن و دواتر لە ناوچە کوردستانییەکان دەست بەکار بن.

عەبدولخالەق تەلعەت ڕایگەیاندووە کە هەرێم و بەغدا لە سەر پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش بۆ ناوچە کوردستانییەکان گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی و بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەو دوو لیوایە دەست بە مەشق و ڕاهێنان بکەن و دواتریش بە پێی پێویست بە سەر ناوچە کوردستانییەکاندا دابەش دەکرێن.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بۆ ئەو دوو لیوایە کەسانی نوێ دانامەرزێن و لە هێزەکانی ئێستا لە هەر دوو لا بۆ ئەو دوو لیوایە دیاری کراون، بۆیە ئەمە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان سەقامگیریی بۆ بگەڕێتەوە./.