داوای گۆڕینی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکرێت

(0) / / ئاسیا / جنین پلاسخارت


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی داوای گۆڕینی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کردووە.

خەڵەف عەبدولسەمەد ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە کە پێویستە جنین پلاسخارت بە هۆی لێدوانەکانی سەبارەت بە دواخستنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئەرکەکەی دوور بخرێتەوە.

بە هۆی پاشگەزبوونەوەی هاوپەیمانی سەدر، حیزبی شیوعی و حیزبەکەی ئەیاد عەلاوی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەنگۆی دواخستنی ئەو پرۆسەیە لە ئارادایە، هەرچەندە سەرۆک وەزیران و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە پرۆسەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت و پاشگەزبوونەوەی ئەو لایەنانە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر هەڵبژاردنەکان نابێت./.