شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بڕیارێکی لە سەر کۆرۆنا دەرکرد

(0) / / كوردستان / شێخ نەهرۆ کەسنەزانی


Aug 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

نووسینگەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕاگەێندراوێکی لە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و کوتان لە دژی ئەم نەخۆشییە بڵاو کردەوە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بە سەرپەرشتنی و فەرمانی شێخ نەهرۆ، ماوەی نزیک یەک مانگە کە دەروێشەکانی لە سەرتاسەری جیهان و بە دەروێشەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی ڤاکسێنەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە دەروێشەکان بەدەر لەوەی خۆیان ڤاکسێنی کۆرۆنا وەردەگرن، هانی خەڵکیش دەدەن لە پێناو پاراستنی ژیانی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو ڤاکسێنە سەردانی بنکەکانی تەندرووستی بکەن./.