ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی: کێشەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

(0) / / كوردستان / فەرید ئەسەسەرد


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نووسراوێکی ئاراستەی هاوسەرۆک و مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە دۆخی ناوخۆیی یەکێتی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و نابێت زیاتر لەمە تەشەنە بسێنێت.

لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە واژۆی فەرید ئەسەسەردی لە سەرە، هاتووە کە پێویستە میدیای یەکێتی دوور بخرێتەوە لە ململانێ ناوخۆییەکان و ڕۆڵی هێورکردنەوە و یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆیی ببینێت.

لەو نووسراوەدا داوا کراوە کە هێزی چەکدار بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێ ناوخۆییەکان بە کار نەهێندرێت.

نووسراوەکە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بە باڵاترین مەرجەعی دەسەڵاتی یەکێتی ناو بردووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەبێت لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ دەربازبوون لەم کێشە و گرفتانە بەڕێوە بچێت./.