فەرید ئەسەسەرد: کێشەکانی یەکێتی کۆنتڕۆڵ کراون

(0) / / كوردستان / فەرید ئەسەسەرد


Oct 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە کێشەکانی ئەم حیزبە سەرەتا کاریگەرییان هەبووە بەڵام ئێستا کۆنتڕۆڵ کراون و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش لە خواستەکانی یەکێتی نزیک دەبێت.

فەرید ئەسەسەرد بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە کێشەکانی یەکێتی هێشتا چارەسەر نەکراون بەڵام بانگەشەی هەڵبژاردنەکان وایکردووە کە دۆخەکە هێور ببێتەوە و لە پاش هەڵبژاردنەکان دەبێت کاری جیدی بۆ چارەسەرکردنیان بکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کێشەکان کۆنتڕۆڵ کراون تا کاریگەرییان لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەبێت./.