ژاپۆن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دوو ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە حکومەتی عێراق
(0) /
باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە بەغدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دوو ملیۆن دۆلار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەبەخشێتە حکومەتی عێراق.
سوزوکی کوتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا هەڵبژاردنەکانی بە باشترین ڕووداوی سیاسی بۆ گۆڕینی ئیرادەی عێراقییەکان بە سیاسەتێکی نیشتمانی ناو برد و جەختی لەوەش کردەوە کە هاوکارییەکان دەبێت لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنۆلۆژیای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دەستەبەرکردنی شەفافییەت لەو پرۆسەیەدا بەکار بهێندرێت./.
تێبينيێك بنێرە: