بەرهەم ساڵح لە تاران چی بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕاگەیاند؟

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Aug 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سەردانی تارانی کردووە لە گەڵ ناوبراو کۆبووە.

بەرهەم ساڵح لەو کۆبوونەوەدا وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران وتی کە هەوڵ دەدەین عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ بە یەک گەیشتنی بەرژەوەندییەکانی سەرجەم گەلانی ناوچەکە.

سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە ناوچەکە پێویستی بە لێک تێگەیشتن و هەماهەنگیکردن و چڕکردنەوەی هەوڵەکان هەیە بۆ گرتنبەری وتووێژی بونیاتنەرانە لە پێناو بەدیهاتنی سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی زۆرێک لەو ئاستەنگانەی کە ڕوبەڕوی وڵاتان بووەتەوە.

وتیشی کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بنەمایەکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و فاکتەرێکی پێکەوەبەستنی ئابوری وڵاتانی ناوچەکەش دەبێت.

بەرهەم ساڵح هەروەها ستایشی هاوکارییەکانی ئێرانی بۆ عێراق کرد لە ساڵانی شەڕی دژ بە داعش./.