سەرکردایەتییەکی یەکێتی: ڕووداوەکانی پاش 8 ی تەمموز شەرعییەتی نییە

(0) / / كوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Aug 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوە ناوخۆییەکانی حیزبەکەی وتی کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی هیچ کۆبوونەوەیەکی نەبووە تا ئەو ڕووداوانەی پاش 8 ی تەمموز شەرعیەت وەربگرن.

ژینۆ محەممەد وتی کە ڕووداوەکانی یەکێتی دڵی ئەندامانی ئەم حیزبە و تەنانەت کەسانی دیکەشی ناڕەحەت کردووە و کەسانێک بە ناوی سەرکردایەتییەوە قسە دەکەن و وا دەزانن کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی ڕازییە و پەسەندی هەموو ئەو ڕووداوانەی کردووە.

ناوبراو وتی کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە تا ڕای هەموو ئەندامەکانی وەربگرێت./.