هۆشیار عەبدووڵا هەڵوەشانەوەی کابینەی حکومەتی هەرێم بە ئەرکێکی نیشتمانی ناو دەبات
(0) /
ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشانەوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە ئەرکێکی نیشتمانی ناو بردووە.
هۆشیار عەبدووڵا ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە پاڵ شکستە ئیداری و داراییەکانی ئەم کابینەی حکومەتی هەرێم، بە تایبەت بێتوانایی و بێباکی لە دابینکردن و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆران، ئەجێندا ئەمنییەکانی کابینەی نۆیەم تا دێت مەترسیی زیاتر لە سەر ئێستا و داهاتووی هەرێم درووست دەکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە گۆڕین و هەڵوەشانەوەی ئەم کابینەی حکومەتی هەرێم ئەرکێکی نیشتمانییە.
هۆشیار عەبدووڵا جەختیکردەوە کە هەر تاوانێک پارتی بە ناوی حکومەتەوە دەیکات، یەکێتی و گۆڕان شەریک و بەشدارن لە گەڵیدا./.
تێبينيێك بنێرە: