لە کۆبوونەوەکەی بارزانی و فالح فەیاز چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Aug 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆبووە.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە سەلاحەدین پێشوازیی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

ڕاگەێندراوی ئەو کۆبوونەوە باس لەوە دەکات کە هەر دوو لا تاوتوێی جموجوڵەکانی داعشیان کردووە و پێیان وابووە کە پێویستە هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێرقییەکان هەبێت.

هەروەها بارزانی و فەیاز دوایین دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە و سەبارەت بە دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و هەڕەشە و جموجوڵەکانی تیرۆریستان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە./.