عێراق بێکارتر دەبێت
(0) /
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاریی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.
عادل ڕوکابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی هەژاری و لەدەستدانی کار، بیمەی کۆمەڵایەتی وەردەگرن لە سەدا 50 زیادی کردووە و ژمارەیان لە 250 هەزارەوە بۆ 610 هەزار کەس بەرز بووەتەوە.
ناوبراو ئەنجومەنی وەزیران و بە تایبەت وەزارەتەکانی نەوت و پلاندانانی بە کەمتەرخەم ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە بە هەزاران کرێکاری بیانی هاتوونەتە عێراق و بەشێکیان لە کەرتی نەوت و وەبەرهێناندا بەکار گیراون./.
تێبينيێك بنێرە: