ترەمپ: ئەمریکا لە ئەفغانستان تووشی شکستێکی مێژوویی بووە

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Aug 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە ئەوەی جۆبایدن لە ئەفغانستان کردووەیەتی یەکێک لە شکستە مێژووییەکانی واشنتنە.

دوناڵد ترەمپ کە پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە لایەن حکومەتەکەی خۆیەوە داڕێژرابوو، لە بەیاننامەیەکدا لە سەر شێوازی جێبەجێکردنەکەی بە توندی ڕەخنەی لە جۆبایدن گرت.

ترەمپ وتی کە ئەوەی کە لە ئەفغانستان و بە هۆی سیاسەتی بایدنەوە دەبینرێت، یەکێک لە شکستە مێژووییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

ناوبراو داوایکردووە کە بایدن بە هۆی ئەم شکستەوە واز لە پۆستەکەی بێنێت.

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە جۆبایدن دەبێت بە شەرمەزارییەوە دەستلەکار بکێشێتەوە، ئەمەش ڕووداوێکی گەورە نابێت، لە بەر ئەوەی کە هەڵبژاردنەکەی هەر لە سەرەتاوە بە نایاسایی بووە./.