چەند داواکارییەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بۆ تاڵیبان

(0) / / ئەمەریکا / تاڵیبان


Aug 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی دۆخی ئەفغانستان، چەند داواکارییەکیان لە گرووپی تاڵیبان خستەڕوو.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایانکردووە کە گرووپی تاڵیبان گەرەنتی پاراستنی سەر و ماڵی دانیشتووانی ئەفغانستان بدات و سنورەکانیش بۆ ئەو کەسانە بکاتەوە کە دەیانەوێت کۆچ بکەن.

هەروەها داواشیان کردووە کە تاڵیبان ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت.

ڕەخنەی ئەوەشیان لە تاڵیبان هەبووە کە تا ئێستا پەیوەندییەکانی لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی قاعیدە بەردەوامە.

نوێنەری ئەفغانستانیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە دان بە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستاندا نەنێن./.