مەسرور بارزانی چۆن باسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکات؟
(0) /
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی کە پارتی ئەمڕۆ بووەتە گەورەترین حیزبی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و شانازییەکی گەورەی بەدیهاتنی دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و هەروەها پاراستنی پرۆسەی سیاسی و دیمۆکراسی هەرێمی کوردستانە.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی وەک بوژانەوەی ئومێد و هیوای نەتەوەیەک و وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی و وەڵامدانەوەی خواست و ویستی گەلی کوردستان ناو بردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پارتی هەمیشە لە گەڵ جەماوەرەکەی و درووشمە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی ڕاستگۆ بووە./.
تێبينيێك بنێرە: