مالیکی خۆی بۆ پۆستێکی گرنگ لە عێراق ئامادە دەکات

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Aug 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە لە ساڵی 2006 تا 2014 سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، دیسانەوە خۆی بۆ هەمان پۆست ئامادە دەکات و هەوڵی وەرگرتنەوەی دەدات.

ڕۆژنامەی میدل ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە نوری مالیکی هەوڵ دەدات لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵەوە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەست بێنێتەوە.

هەندێک ڕاپۆرتیش ئاماژەیان بەوە داوە کە نوری مالیکی دەیەوێت ئەمجارە پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە بەڵام پاش ئەوەش سیستەمی حکومڕانی دەگۆڕێت و هاوشێوەی تورکیا لە پەرلەمانییەوە دەیکاتە سەرۆکایەتی./.