تاڵیبان: سیستەمی دیمۆکراسیمان ناوێت
(0) /
گرووپی تاڵیبان ڕەتیکردووەتەوە کە پاڵپشتی لە سیستەمێکی دیمۆکراسی بۆ داهاتووی ئەفغانستان بکات.
ئەندامێکی باڵای ئەو گرووپە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە لە ئەفغانستان پاڵپشتی لە سیستەمی دیمۆکراسی ناکرێت بەڵکوو ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەنجومەنێکی حوکم هەبێت و لە لایەن جێگری سەرکردەی باڵای تاڵیبانەوە بەڕێوە ببرێت.
وەحیدوڵڵا هاشمی ڕایگەیاندووە کە شێوازی حکومڕانی ئەفغانستان هاوشێوەی ساڵانی 1996 تا 2001 دەبێت کە مەلا عومەر سەرکردەی ئەو کاتەی تاڵیبان حکومڕانیی بە ئەنجومەنێکی حوکم بە سپاردبوو بە بێ ئەوەی کە خۆی ڕاستەوخۆ دەستێوەردانی لە کاروباری بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە سیستەمی دیمۆکراسی هیچ بناغەیەکی لە ئەفغانستاندا نییە./.
تێبينيێك بنێرە: