تاڵیبان پەیامێک دەداتە تورکیا
(0) /
وتەبێژی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر ڕایگەیاند کە تورکیا هاوبەشی سەرەکی ئەفغانستانە لە پرۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە، تەندرووستی و پەروەردە.
سوهەیل شاهین لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ میدیایەکی چینی وتی کە تورکیا و چین لە پرۆسەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستان بە هاوبەشی خۆمان دەزانین.
ناوبراو وتی کە زیاتر پێویستمان بە دۆستایەتی و پەیوەندی لە گەڵ تورکیا هەیە زیاتر لە هەر حکومەتێکی دیکە، چ بۆ دەرهێنانی کانزاکانی ئەفغانستان، چ بۆ پرۆژەکانی تەندرووستی و خوێندن و وزە.
سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوام جەخت لە سەر پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ لە لایەن هێزەکانی وڵاتەکەی دەکاتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: