حکومەتی هەرێم کەی مووچە دابەش دەکات؟ ئایا لێبڕین ماوە؟

(0) / / كوردستان / جوتیار عادل


Aug 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی گەیشتنی پارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.

جوتیار عادل ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا حکومەتی بەغدا 200 ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەولێر دەکات و لە گەڵ داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان، مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

بە وتەی ناوبراو، 25 ی ئەم مانگە ڕۆژی دابەشکردنی مووچە بە بێ لێبڕین دەبێت./.