ئەلعەرەب باس لە مەترسییەکانی کورد و پەیامەکەی بارزانی دەکات
(0) /
ڕۆژنامەی ئەلعەرەب چاپی لەندەن ڕایگەیاندووە کە پەیامەکەی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە دۆخی هەرێم و ڕەتکردنەوەی بەراوردکردنی بە ئەفغانستانەوە، مەترسییەکانی کورد و عێراقییەکانی لە سەر چارەنووسیان لە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان قووڵتر کردووە.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو ڕۆژنامەدا هاتووە کە لە پاش ڕووداوەکانی ئەفغانستان بە چەشنێک مەترسی لە سەر هەرێمی کوردستان و ناوچە سوننەنشینەکان هەیە، ئەویش لە کاتێکدا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق پاشەکشە پێبکات.
ئەلعەرەب ڕایگەیاندووە کە لە پەیامەکەی مەسعود بارزانیدا مەترسییەکان لە دووبارەبوونەوەی هەمان چارەنووسی ئەفغانستان لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبینرێت.
بارزانی لە پەیامەکەی ڕۆژی یەک شەممەی ڕایگەیاندبوو کە نابێت دۆخی هەرێمی کوردستان و توانای هێزەکانی پێشمەرگە بە ئەفغانستان و سوپای ئەو وڵاتەوە بەراورد بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: