مەسرور بارزانی داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکات

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Aug 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 33 ساڵەی ئەنفالی بادینان ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بەردەوامە.

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا داوایکردووە کە حکومەتی عێراق پابەندی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال بێت.

ڕاشیگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپات دەکاتەوە./.