جەبار یاوەر لە سەر چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق چی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / جەبار یاوەر


Aug 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە جەختی لە سەر هاوکاری سەربازی لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا کردەوە و سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی لەناکاوی هێزەکانی بیانی لە عێراق و مەترسییەکانی هۆشداریی دا.

جەبار یاوەر ڕایگەیاند کە تا ئێستا هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەک وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و هەنگاریا لە ڕووی پڕچەککردن، پاڵپشتی ئاسمانی، لۆجستی و ڕاوێژکاری سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە.

ناوبراو وتی کە لە ڕێکەوتنەکەی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و واشنتن نەهاتووە کە هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق پاشەکشە دەکەن، بەڵکوو ئەرکی ئەوان لە سەربازییەوە بۆ ڕاوێژکاری دەگۆڕدرێت و بە واتای ئەوەیە کە دەمێننەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها کشانەوەی هێزەکانی بیانیی لە عێراق بە مەترسییەک لە سەر هەرێمی کوردستان ناو برد./.