تاڵیبان دەڵێت بن لادن دەستی لە ڕووداوەکانی 11 سپتمبێردا نەبووە

(0) / / ئەمەریکا / تاڵیبان


Aug 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی گرووپی تاڵیبان وتی کە هیچ بەڵگەیەک نییە تێوەگلانی ئۆسامە بن لادن ڕێبەری پێشووی قاعیدە لە ڕووداوەکانی 11 ی سپتمبێری ئەمریکا بسەلمێنێت.

زەبیحوڵڵا موجاهید لە چاوپێکەوتنی کەناڵی nbc news ، سەبارەت بەوەی کە ئایا جارێکی دیکە ئەفغانستان دەبێتەوە گۆڕەپانی چالاکییەکانی قاعیدە، وتی کە کاتێک ئۆسامە بن لادن بووە بابەتێکی گرنگ بۆ ئەمریکییەکان، لە ئەفغانستان بوو، سەرەڕای ئەوەی کە هیچ بەڵگەیەکی لە سەر نەبوو کە لە ڕووداوەکانی 11 ی سپتمبێری ئەمریکا تێوەگلاو بێت.

ناوبراو وتی کە لە پاش 20 ساڵ ئەمریکا هیچ پاساوێکی لە سەر ئەو بابەتە نییە./.