گەورە داعشێک لە هەولێر دەستبەسەر کرا

(0) / / كوردستان / مستەفا کازمی


Aug 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستبەسەرکردنی ئەندامێکی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعشی لە هەولێر ڕاگەیاند.

یەحیا ڕەسوڵ لە تویتەردا ڕایگەیاند کە لە سەر فەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئۆپراسیۆنێک لە شاری هەولێر بە هەماهەنگی دژە تیرۆری کوردستان ئەنجام دراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییە هاوبەشە، گەورە ئەندامێکی داعش بە ناوی ئەبو مەنسور دەستبەسەر کرا.

یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند کە ئەو تیرۆریستیە کارگێڕی گشتی بە ناو ویلایەتی باشوری داعش بووە کە بەردەوام بە ناسنامەی ساختە جموجوڵی کردووە./.