سی ئێن ئێن بۆ بایدن: بەڵێنەکانت بۆ ئەفغانستان جێبەجێ ناکرێت

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Aug 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە دوو خاڵی گرنگ لە بەڵێنەکانی جۆبایدن سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای ئەفغانستان جێبەجێ ناکرێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لەم ڕۆژانەدا بە هۆی ڕووداوەکانی ئەفغانستان بە تایبەت تەقینەوە تیرۆریستییەکانی شاری کابوڵ و کوژرانی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی کەوتووەتە بەر شەپۆلی توندی ڕەخنەکان، ڕایگەیاندووە کە تا 31 ی ئاب سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا و ئەفغانییە هاوکارەکانی واشنتن لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە و لە هەلام کاتدا وەڵامێکی توندی داعش خۆراسانیش بە هۆی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە دەداتەوە.

سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو بەڵێنەی بایدن جێبەجێ ناکرێت، یەکەم بە هۆی ئەوەی کە وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا درێژ نەکراوەتەوە و دووەم بە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا هیچ هێزێکی لە ئەفغانستان یان نزیک ئەم وڵاتە بۆ وەڵامدانەوەی داعش نییە./.