تاڵیبان یەک هەفتە موڵەت بە دانیشتووانی کابوڵ دەدات

(0) / / ئاسیا / تاڵیبان


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

گرووپی تاڵیبان ماوەی یەک هەفتەی بۆ دانیشتووانی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان دیاری کردووە کە چەکە حکومییەکان ڕادەست بکەنەوە.

زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی گرووپی تاڵیبان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە دانیشتووانی کابوڵی ڕاگەیاند کە دەبێت لە ماوەی یەک هەفتەدا سەرجەم چەک و کەلوپەلی حکومی لای خۆیان ڕادەست بکەنەوە.

ناوبراو بە ناوی دامودەزگا ئەمنییەکانی تاڵیبانەوە ڕایگەیاند کە بە پێچەوانەی ئەمەش هەر کەسێک چەک یان کەلوپەلی حکومیی لابێت بە توندی سزا دەدرێت.

پاش کەوتنی سوپای ئەفغانستان و کۆنتڕۆڵکردنی ئەم وڵاتە لە لایەن تاڵیبانەوە و هەروەها بە هۆی ئازادکردنی زیندانییەکان، چەکی ئەمریکی لە بنکە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە کەوتووەتە دەستی خەڵک./.