ئەمریکا: تاڵیبان 85 ملیار دۆلار چەکی ئێمەی بردووە

(0) / / ئەمەریکا / تاڵیبان


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گرووپی تاڵیبان لە ئێستادا خاوەنی بڕێکی زۆر چەکە لە لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و کەوتنی سوپای ئەفغانستان دەستی کەوتووە.

جیم بانکس کە سەر بە پارتی کۆماریخوازەکانە، بە توندی ڕەخنەی لە ئیدارەی بایدن گرت و وتی کە سیاسەتی واشنتن بووە هۆی گەڕانەوەی تاڵیبان و کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان.

ناوبراو وتی کە لە ئێستادا گرووپی تاڵیبان خاوەنی زیاتر لە 85 ملیار دۆلار چەکی ئەمریکی، 75 هەزار ئۆتۆمبێل و 200 فڕۆکە و کۆپتەرە.

وتیشی کە زیاتر لە 600 هەزار چەکی سووک و بچووکی ئەمریکی کەوتوونەتە دەستی تاڵیبان.

ئەو ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمریکا وتی کە لە ئێستادا گرووپی تاڵیبان بووەتە خاوەنی کۆپتەری جۆری بلاک هۆک، دووربینی شەوانە، جلی گوللەنەبڕ و پێداویستی تەندرووستی.

جیم بانکس وتی کە ئیدارەی بایدن تا ئێستا هیچ پلانێکی ڕوونی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو چەکانە نییە./.