ئایا نێوەندگێڕییەکەی مەزڵوم کۆبانێ لە نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی ئەنجامێکی هەبووە؟

(0) / / كوردستان / مەزڵوم کۆبانێ


Aug 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، شەوی یەک شەممە بە نێوەندگێری ئەمریکییەکان، مەزڵوم کۆبانێ و ساڵح موسلیم کۆبوونەوەیەک لە فەرماندەیی هێزەکانی 70 ساز کرا.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و پۆڵات شێخ جەنگی بەڕێوەچووە و تێیدا باس لە هێورکردنەوەی پەیوەندی نێوان هاوسەرۆکان کراوە و شاندی ناوبژیوان جەختیان لە سەر یەکگرتوویی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق کردووەتەوە.

شاندەکەی میوان داوایان لە هەر دوو لایەنی ناکۆکی یەکێتی کردووە کە لە پێناو چارەسەری کۆتایی درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن.

هەندێک زانیاری باس لەوە دەکات کە ڕەنگە نێوەندگێڕییەکان لە ئاستێکی دیکەدا بەردەوام بێت و ئەنجامەکانیش وا پێشبینی دەکرێت کە تاڵەبانییەکان چیدی ئامادە نەبن دەسەڵاتە ئەمنی و سەربازی و دارایی و ڕێکخراوەییەکان ڕادەستی لاهور شێخ جەنگی بکەنەوە./.