هەڵوێستی بەرهەم ساڵح لە سەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئاشکرا بوو
(0) /
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی کردەوە و ڕایگەیاند هەوڵی زۆری لەو پێناوەدا داوە.
بەرهەم ساڵح لە میانەی وتەیەکدا لە کۆنگرەی ڕافیدین لە بەغدا وتی کە کێشەکانی یەکێتی لە نێو یەک ماڵ و یەک حیزبدایە و ئەمەش جێ نیگەرانییە.
ناوبراو وتی کە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتیم داوە.
بەرهەم ساڵح وتی کە بۆ ڕێگری لە هەر دابەشبوونێک لە نێو یەکێتیدا دەستوەردانم کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: