بەریتانیا باڵیۆزخانەکەی لە ئەفغانستانەوە دەباتە قەتەر

(0) / / ئەورووپا / تاڵیبان


Aug 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەفغانستان هەواڵی گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەیی بۆ قەتەر ڕاگەیاند.

لۆری بریستۆ باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەفغانستان ڕایگەیاند کە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەگوازرێتەوە بۆ قەتەر.

ناوبراو وتی کە بە ناچاری دەبێت چالاکی باڵیۆزخانەکەی ئەفغانستانمان لە قەتەرەوە بێت.

بەریتانیا لە ماوەی دوو هەفتە دەسەڵاتی تاڵیبان لە کابوڵ، زیاتر لە 15 هەزار کەس لە هێزەکانی خۆی و ئەفغانەکانی هاوپەیمانی بردووەتە دەرەوە./.