ناوی چەند وەزیرێکی حکومەتەکەی تاڵیبان ئاشکرا دەبێت

(0) / / ئاسیا / تاڵیبان


Aug 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیایەکی ڕووسیا ناوی چەند کەسێکی ئاشکرا کردووە کە بڕیارە لە حکومەتی نوێی ئەفغانستان وەک وەزیر دەستنیشان بکرێن.

ئاژانسی ڕایا نوڤوستی ڕایگەیاندووە کە حکومەتی نوێی ئەفغانستان سەر بە گرووپی تاڵیبان لە سێی مانگی ئەیلول ڕادەگەێندرێت.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە بڕیارە مەلا عەبدولغەنی برادەر سەرۆکی مەکتەب سیاسی تاڵیبان ببێتە وەزیری دەرەوە و مەلا یەعقوبی کوڕی دامەزرێنەری تاڵیبان وەک وەزیری بەرگری دەستنیشان بکرێت.

هەروەها بڕیارە خەلیفە حەقانی کوڕی جەلالەدین حەقانی کە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی تاڵیبانە وەک وەزیری ناوخۆ دەستنیشان بکرێت.

سەرچاوەیەک بە ئاژانسە ڕووسییەکەی ڕاگەیاندووە کە لە زووترین کاتدا وتووێژەکانی پێکهێنانی حکومەت تەواو دەبێت و ڕادەگەێندرێت./.