ئەمریکا: ڕەنگە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعشی خۆراسان هاوکاری تاڵیبان بکەین

(0) / / ئەمەریکا / تاڵیبان


Sep 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕەنگە واشنتن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعشی خۆراسان هاوکاری حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بکات.

مارک میلی ڕایگەیاند کە داعشی خۆراسان بووەتە مەترسی و ڕەنگە سوپای ئەمریکا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە هاوکاری حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نزیکەی 90 ژنڕاڵی خانەنشینکراوی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوای دەست لە کار کێشانەوەی لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری و مارک میلی سەرۆک ئەرکانی سوپای وڵاتەکەیان کرد بە هۆی ڕۆڵی ئەوان لە پاشەکشەی کارەساتباری هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان./.