نوری مالیکی: عێراق پێویستی بە هێزەکانی ئەمریکایە!

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Sep 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە عێراق پێویستی بە هێزەکانی ئەمریکا هەیە.

نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە عێراق بۆ مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە.

ناوبراو وتی کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەبێت ڕاگرتنی تەواوی هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی بە دواوە بێت.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق سەبارەت بە هێرشە ڕۆکێتییەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکاش وتی کە ئەم بابەتە بووەتە هۆی قەیرانێک لە نێوان ئەو لایەنانەی کە باڵی سەربازییان هەیە لە گەڵ ئەمریکا و دەبێت ڕێگری لە تەشەنەسەندنی بکرێت.

مالیکی وتی کە عێراق لە گەڵ ئەمریکا چەندین ڕێکەوتنی هەیە و ئەو هێرشانە زیان بە پەیوەندییەکان دەگەێنێت./.