میسر جارێکی دیکە ئەحمەد ئەبولغەیس بۆ کۆمکاری عەرەبی کاندید دەکاتەوە
(0) /
میسر بە فەرمی ئەحمەد ئەبولغەیسی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی کاندید کردووەتەوە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر ڕایگەیاندووە کە ئەحمەد ئەبولغەیس بۆ جارێکی دیکە کاندیدە بۆ ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە خولی پێنج ساڵەی داهاتوو.
سیسی لە نامەیەکدا بۆ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی داوای پاڵپشتی لەوان کردووە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری میسر ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکانی سیسی بە ئامانجی ئەوەیە کە کۆمکاری عەرەبی وەک دامەزراوەیەکی سەر بە جیهانی عەرەب زیاتر خزمەت بە خەڵک و بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی بکات.
تێبينيێك بنێرە: