عێراق گرێبەستێکی سەربازی لە گەڵ فەرەنسا واژۆ دەکات

(0) / / ئاسیا / عێراق


Sep 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە هەوڵی واژۆکردنی گرێبەستێکی سەربازی لە گەڵ فەرەنسا دەدات بۆ کڕینی فڕۆکەی شەڕکەر و پێداویستییەکانی بەرگری ئاسمانی.

محەممەد ڕەزا ئالی حەیدەر بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند کە لە میانەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری عێراق بۆ فەرەنسا لە سەر ئەو بابەتە لێک تێگەیشتنی سەرەتایی کراوە.

ناوبراو وتی کە لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق گرێبەستێکی دەیەی 80 و 90 زیندوو دەکاتەوە کە تێیدا فەرەنسا بەڵێنەکانی بۆ پێدانی چەک و پێداویستی سەربازی بە عێراق جێبەجێ نەکردووە./.