بافڵ تاڵەبانی لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Sep 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەکان لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆببێتەوە.

بافڵ تاڵەبانی پلانی سەردانیکردنی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی هەیە و ئامانجەکەشی تاوتوێکردنی دۆخی هەرێم، هەڵبژاردنەکانی عێراق و یەکدەنگی و یەکڕیزی کوردە لە بەغدا.

هەر لەو چوارچێوەدا بافڵ تاڵەبانی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکات.

هاوسەرۆکی یەکێتی پێی وایە کە لە پاش ڕووداوەکانی 8 ی تەمموزی 2021 دەبێت پەیوەندییەکانی ئەم حیزبە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە دابڕێژرێتەوە و بەهێزتر ببێت./.