مووچەی 20 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان ڕاگیرا

(0) / / كوردستان / ئاوات شێخ جەناب


Sep 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە مووچەی 20 هەزار کەس ڕاگیراوە کە دوو مووچەیان هەبووە.

ئاوات شێخ جەناب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند کە هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی خۆی پێویستی بە 900 ملیار دینار هەیە.

ناوبراو سەبارەت بە 200 ملیار دینارەکەی بەغدا وتی کە ئەو پارەیە کە لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، هێندە مسۆگەر نییە.

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم داهاتە ناوخۆییەکانی بە مانگانە 240 ملیار دینار ناو برد و وتی کە حکومەت لە درێژەی چاکسازییەکانی، مووچەی 20 هەزار کەسی ڕاگرتووە کە دوو مووچەیان هەبووە./.