حکومەتی هەرێم: کەسمان ڕادەستی تورکیا نەکردووە
(0) /
پاش ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند میدیایەک ئەوەیان بڵاو کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کەسێکیان بە ناوی عومەر بارتان خەڵکی ناوچەی تاتوان ڕادەستی حکومەتی تورکیا کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لە سەر ئەو هەواڵە بڵاو کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو هەواڵەی بە تەواوی ڕەتکردووەتەوە.
لەو ڕوونکردنەوەدا هاتووە کە ئەو هەواڵە تەواو درۆ و چەواشەکارییە.
وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندووە کە ئامانج لەو هەواڵانە ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە./.
تێبينيێك بنێرە: